گوڵە گەنم [Gula Ganm] lyrics
گوڵە گەنم [Gula Ganm] lyrics
گوڵە گەنمە کۆچەریەکەم، با بەسبێ ئیتر وازبێنە
لە یادیشا، لە خەم گەڕێ ناوی ئەم باسە مەهێنە
تۆ تەماشای دونیا بکە چەند زوو دەڕوا و چەند گۆڕاوە
تۆ بڕوانە ئاشقانیش چەند براوە و چەند دۆڕاوە
من ئەم وشە لەکوێ بێنم تا گوناهێ بەناوی کەم
من ناتوانم کلدانی تۆ هەر دڵێ بێ و لە چاوی کەم
کە دەورانی دونیا وابێت کە گۆڕانی لە خۆڕا بێت
ئاشق مەگەر مەی دەستی خەم، ئیشقیش بە کاروان سەرا بێ
من دەواری نیشتیمانێکم لە کۆڵە بۆ کەس نەبێ
هەوارێکی وێرانم لێ بەجێ ماوە بۆ کەس نەبێ
بۆ کەس نەبێ کە ئیشق لەژێر هەرسدا بێ
ئیشق لەژێر ڕەحمی چەقۆ و مەرگی تازەی هەوەسدا بێ
- Artist:Zakaria Abdulla
- Album:Daye, 2001
See more