چاوەکەم [Çawekem] [Transliteration]

Songs   2024-11-19 03:25:55

چاوەکەم [Çawekem] [Transliteration]

چاوەکەم دوو چاوی مەستت پڕلە سیحر و جوانییە

پڕ شه‌رابی خۆشه‌ویستی و ئاره‌قی یەزدانییە

به‌ژن و باڵاکه‌ت نموونه‌ی هه‌یکه‌لی یۆنانییە

لار و له‌نجه‌ت مۆسیقایه‌، به‌سته‌یه‌ گۆرانییە

هه‌ر به‌ ته‌نیا خۆشه‌ویستی شک ئه‌به‌م ئه‌ی چاوه‌که‌م

سه‌روه‌تم ناوێ، بزه‌ی تۆ ئه‌و په‌ڕی ئاواتمه‌‌

گه‌رچی دڵداری له‌ خاکی ئێمە دا‌ ئه‌فسانه‌یه‌

هه‌ر به‌ ته‌نیا بۆ کەسی خاوه‌ن ته‌لار و عانه‌یه‌

گیانه‌که‌م تەنیا دڵی من له‌و دڵه‌ شێتانه‌یه‌

بێ ئه‌وه‌ی هیچ شک به‌رێ کوژراوی ئه‌و چاوانه‌یه‌

هۆنراوە: ئەحمەد ھەردی

See more
Çiya Medenî more
  • country:
  • Languages:Kurdish (Sorani)
  • Genre:
  • Official site:
  • Wiki:http://www.kurdonline.com/music/singers.php?n=Chia
Çiya Medenî Lyrics more
Excellent Songs recommendation
Popular Songs
Copyright 2023-2024 - www.lyricf.com All Rights Reserved